Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:31

سوپای عێراق دەستگیرکردنی شەش تیرۆریستی داعشی راگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق دەستگیر کردنی شەش تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاکانی ئەنبار و سەڵاحەددین راگەیاند.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی، ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای ئەو وڵاتە بۆسەر تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، پێنج تیرۆریستی داعش لە ئەنبار دەستگیر کراون.

باس لەوەشکراوە کە ھەروەھا ھێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، تیرۆریستێکی داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە دەستگیر کردووە.

لیوا یەحیا رەسول راشیگەیاندووە، کە ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بەردەوامن لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ئامانجی ریشەکێشکردنی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.