لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئهردهخان، ئاگری، ئیدر و ئەرزینجان پێشبینی بارانی بەلێزمە دەکرێت.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی ناوچهكه لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی توركیا هەور دەبیندرێت و لە دوای نیوەڕۆوە لە پاریزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئهردهخان، ئاگری، ئیدر و ئەرزینجان ئەگەری بارانی بەلێزمە هەیە.
پلەکانی گەرماش لە تەواوی ناوچەکەدا ئاسایی دەبن و با لە باشوورەوە بەخێرایی کەم و مامناوەند هەڵدەکات.
لە رۆژیشدا بەرزترین پلەی گەرما لە دێرسم 39، لە ئیدر 34، لە ئەرزینجان 33، لە قەرس و ئاگری 29، لە ئەرزەڕۆم 28 و لە ئەردەخان 27 پلە دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.