Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:48

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاره‌بای سلێمانی راگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: پرۆژەی ئاوی گوندی پێستانسوور كە ئاوی بەشێك لە قەزای شارەزوور و ناحیەی عەربەت دابین دەكات، ماوەی چەند ساڵێكە كارەبای بەردەوامیان هەیە، بەڵام كاتێك هەفتەی ستافی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا چوونەتە سنورەكە دا، دانیشتوانی گوندی (بێستانسور) رێگریان كردوە لەبەستنی پێوەری زیرەك، كە پرۆژەیەكی گرنگی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە و دەبێت بۆ هەموو هاوبەشانی كارەبا لەسەرتاسەری كوردستان دابنرێت.

راشیده‌گه‌یه‌نن: ئەوان رێگریان كردوە، بۆئەوەی بەئارەزووی خۆیان بەبێ (پێوەر) كارەبا بەكاربهێنن، بۆیە لە ئێستادا بەرنامەی كارەباكەیان كراوە بە 18 كاتژمێر، شەش كاتژمێر كەمكراوەتەوە، لە كاتێكدا لە ناوشاری سلێمانی 12 بۆ 13 كاتژمێر كارەبا هەیە.

كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ئەو بەرنامەیەش لەسەر داوای (فەرمانگەی ئاوی) سنورەكە دانراوە، ئەو بەرنامەیەش كاریگەری لەسەر دابەشكردنی ئاو لەسنورەكە نابێت، و دانیشتوانی گوندەكەن، رێگرن لە دابەشكردنی ئاو، بۆیە تا ئیدارەی سنورەكە ئەو كێشەیە چارەسەر دەكەن و پێوەری زیرەك بۆ گوندە دەبەسرێت، بەرنامەی كارەباكەیان بەو شێوەیە دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.