Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:15

ئازاد به‌رزنجی کۆبه‌رهه‌می (جوبران خه‌لیل جوبران)ی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

نووسه‌ر و وه‌رگێر ئازاد به‌رزنجی كۆبه‌رهه‌می شانۆنامه‌نووسی لوبنانی (جوبران خه‌لیل جوبران)  به‌زمانی كوردی بڵاوكرده‌وه‌.

جوبران خه‌لیل جوبران، ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ندی لوبنانییه‌، ساڵی 1883 له‌ لوبنان له‌دایكبووه‌ و ساڵی 1931 به‌هۆی نه‌خۆشی سیل ، كۆچی دوایی ده‌كات.

ئازاد به‌رزنجی  وه‌رگێر له‌سه‌ر كۆبه‌رهه‌مه‌كه‌ راگه‌یاند" دوای پتر له‌ ساڵ و نیوێك كاری ڕۆژانه‌، دواجار توانیم كۆی كتێبه‌كانی جوبران خه‌لیل جوبران بكه‌م به‌ كوردی و له‌ شه‌ش به‌رگدا و له‌ بۆكسێكدا و له‌سه‌ر ئه‌ركی برای به‌ڕێز دكتۆر ته‌ها و ده‌زگای ڕۆشنبیریی جه‌مال عیرفان، پێشكه‌ش به‌ خوێنه‌ر و كتێبخانه‌ی كوردیی بكه‌م".

شایانی باسه‌  نووسه‌ر جوبران خه‌لیل  به‌ زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی، ده‌ستی به‌ نووسین كردووه‌ ،خاوه‌نی چه‌نده‌ها كتێبه‌.

ئا- كامران

 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.