به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سه‌باح،عه‌لی عهبدولئهمیرعهلاوی ،وه‌زیری دارایی عێراق دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاندووه كه بودجه‌ی 2022 ئاماده‌كراوه‌و له بودجه‌كانی پێشووتردا جیاوازتره.
هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی عێراق روونیكردۆته‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌واڵ ده‌دات ئه‌م بودجه نوێیه به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات.
عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی گوتیشی: بودجه‌كه، بودجه‌یه‌كی چاكسازییه‌و له‌وانه‌یه له‌رووی سیاسییه‌وه هه‌ندێك قورس بێت.
وه‌زیری دارایی عێراق ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه كه دۆخی ئابووری عێراق له‌مساڵدا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و گۆڕینی نرخی دینار، باشتربووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.