Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:45

سه‌رۆکی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمى کوردستان

کوردستان TV
100%

پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 2021/8/5  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ تارانى پایته‌ختى ئێران و به‌شدارى له‌ رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌ركۆمارى ئێراندا كرد، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووارى ئیسلامیى ئێران كۆبووه‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا خاتوو ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى یاوه‌رى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى به‌شدار بوون كه‌ له‌ سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێكهاتبوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.