Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:25

کیا سیراتۆی نوێ گەیشتە ڕۆھەڵاتی ناوەڕاست و یٔەفریقیا

کوردستان TV
100%

بەمدواییانە تەنیا لە کۆریای باشور دەرکەوتووە و یەکەم مۆدێلە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە بێتە ناو بازنەی براندە نوێیەکەی کیا(KIA)وە. ڕووی دەرەوەی سیراتۆ بەوە جیادەکرێتەوە کە شێوەیەکی سروش وەرگری وەرزشی ھەیە،و دیزاینی ڕووکەشەکەی شێوەی لیوارێکی بڕاو دەردەخات.

سیراتۆ بەفەرمی مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١ دەگات بە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا. دوبەی،ناوچە یەگرتووەکانی عەرەبی-لە مانگی تەموزی ٢٠٢١-کیا ھەڵدەستێ بەناساندنی کیا سیراتۆ نوێیەکەی بۆ بازارەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا . یاسیر شەبسۆغ -سەرۆکی خستنەکاری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا گووتی: ئێمە دڵشادین بە ھاتنی سیراتۆیە نوێیەکە بۆ ناوچەکە. وەک ھێمایەك بۆ ئەو پێشکەوتنەی ئێمە خەباتی بۆ دەکەین تا دروست بکەین.

بۆ چەند ھەفتەیەکی داھاتوو لەچاوەڕوانی ئەو کڕیارانەین کە بێن و سیراتۆیە نوێیەکە تاقی بکەنەوە. وەك ھەموو مۆدێلەکانی تری کیا سیراتۆ نوێیەکە وا دیزاینکراوە کە بتوانرێ ببێتە مۆدێلێکی گونجاو و لەبار بۆ بازاڕەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا .وە باسی لەوەشکرد کە ھەموو سیراتۆیە نوێیەکان بەشێوەیەكی نمونەیی دروستکراوە کە بگونجێ لەگەڵ ڕێگاکانی ئەمڕۆدا. وەك کلیلی دەسکەوت لەدیزاینەکەدا, ھەبوونی سەلامەتییە پێشکەوتووەکەی وایکردووە کە کەشێکی سەلامەت بۆ کڕیارانی دابین بکا لە ژیان. لەدواترین مۆدێلدا سیستەمی برێکی کارەبایی لەکاتی وەستاندنی ئۆتۆمبێل و سیستەمی برێکی ئەوتۆ ھۆڵد بەردەستە بۆ دابینکردنی پارکینگێکی (وەستاندنی ئۆتۆمبێل)سەلامەت.

کیا سیستەمێکی ژیرانەی ھەیە کە یارمەتی ئۆتۆمبێلەکە دەدات بەشێوەیەکی نەرم و لەسەرخۆ لێبخوردرێ لەسەر ڕێگا. سیراتۆیە نوێیەکە سروش وەرگرێکی وەرزشییە،لێخورێنێکی سەلامەتی بۆ دابینکراوە. سیراتۆیە نوێیەکە داھێنرێتە نێو بازاڕەکانی ناوخۆیی و ناوچە پەسندکراوەکان بەو شێوە دیزاینکراوەکەی کە ھەموو ئامرازەکانی سەلامەتی بەشێوەیەکی بەرز بۆ براندەکە دابینکراوە و بەبەرزترین کوالێتی جیادەکرێتەوە لەکاتی وەستاندنی ئۆتۆمبێلەکە بەشێوەیەکی داینامیکێکی لەسەرخۆ کە زیان بە تایەی ئۆتۆمبێلەکە ناگات.

ـ ھەموو سیراتۆیە نوێیەکان لە ڕووناکی پێشەوەی ئۆتۆمبیلەکاندا سودوەرگیراوە لە LEDکە کورتکراوەی ڕناکییەکە کە دایۆد دەربدات (کە ئەمە جۆرەش ٪‏٩٠ زیاتر ڕوناکی بەرھەمدێنێد بەبەراورد ڵایتەکانی تر).

کە وەک ھێڵێکی باریك لەگەڵ پرژێنەرێکی ڕادێتەر دەردەکەوێ کە لەژێر ڕووکەشە مۆدێلە نوێیەکەوە دیزایندەکرێتەوە، بەوە دەناسرێ کە ئۆتۆمبیلەکە ڕووکەشێکی شێوە وەزشی ھەیە. کە ئەمەش وادەکات سوتەمەنی و چوستی لێخورین بەباشی کاربکات. . شۆفێرانی سیراتۆ لەناوەوەی ئۆتۆمبیلەکە دەتوانن بە چێژ لە ئاسوودەیی و تەکنەلۆجیایە ببینن کە بۆی دەبینکراوە.

کە پێکدێ لە شاشەیەکی ٨ئینج کە یەکسانیشە بە ٢٠.٣٢سێنتیمەتر. و لەگەڵ ٤ ئینج لە ڕەنگی TFT و LCD. و بەچەند ئامرازێکەوە پەیوەست دەکرێ وەك بلوتوس و وایەرلێس.و ھەروەھا مۆدێلەکە بەوە جیادەکرێتەوە کە کۆنترۆڵی داگیرساندنی ھەیە و شوێنی دواوەی کە پێشی دەڵێن سندوقی ئۆتۆمبێلی زیرەکانەی ھەیە کە بەمەش توانیەیەتی چارەسەر بۆ جەنجاڵی ھەموو ڕۆژێک بکات. لەھەبوونی ھەر دەنگ و ژاوەژا و لەرزینی ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی کەمکراوەتەوە لە سیراتۆیە نوێیەکە.

لە سکرینە (شاشە)بەرینەکەی سیراتۆوە شۆفێرانی دەتوانن لەڕێگایەوە باشتر ڕێگای گەشتەکانیان ببینن ھەروەھا ھەر لەو شاشەیەوە دەتوانرێ یاری ناو ئۆتۆمبێل بە ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios بکرێت کە ئەمەش وایکردووە ژینگەیەکی نمونەیی بۆ کریارانی دابین بکات لە ڕێگادا.

كورتەیەك لەبارەی كۆمپانیای كيا موتورز: كۆمپانیای كیا مۆتۆرز (www.kia.com)، لە ساڵی 1944ز دامەزراوە، كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێڵە و بەوە دەناسرێتەوە كە كوالێتییەكی بەرزی جیهانیی هەیە، ساڵانە 3 ملیۆن ئۆتۆمبێڵ لە 190 وڵات دەفرۆشێت، لە سەرانسەری جیهان زیاتر لە 52،000 كارمەند كاری تێدا دەكەن، داهاتی ساڵانەی زیاتر لە 49 ملیار دۆلاری ئەمەریكییە، پاشكۆی دروستكردنی لە پێنج وڵات هەیە.

بە چاودێری سەرەكی پاڵەوانێتی كراوەی ئوستڕالیا و هاوبەشی ئۆتۆمبێڵە فەرمییەكانی فیفا – دەستەی كارگێڕیی جامی جیهانیی تۆپی پێ- و هاوبەشی فەرمیی جامی ئەوروپا بۆ تۆپی پێی "UEFA" 2019" دادەنرێ، كە گەورەترین كێبڕكێی تۆپی پێی پیشەییە لە جیهاندا، دروشم و ماركەی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز بە (توانای سورپرایزكردن) بەناوبانگە، چونكە كۆمپانیاكە دەتوانێ بە پێشكەشكردنی توانا و شارەزایی سەرسووڕهێنەر و نایاب و وەرگیراو لە واقیعی داهێنان، كە بەدەرە لە هەموو پێشبینییەكان، سورپرایز بۆ جیهان بكات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.