دهوڵهتی سوید دوو فرۆکەی ئاگرکوژێنەوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی یۆنان دهنێرێت.
ناردنی فڕۆكه ئاگركوژێنهوهكانیش لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکانی یەکێتی ئەورووپا دایە.
ڕۆگەر گووستاڤسۆن لە فەرمانگەی ئامادەباشی و فریاکەوتنی کۆمەڵگا، ناسراو بە MSB، وتی "دووفڕۆکەی بچووکن، بەڵام کاریگەرن بۆ کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان و دەتوانن هەرجارەی ٣ هەزار لیتر ئاو بەربدەنەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.