لە راکردنی 110 مەتری بەربەستداری کوڕاندا لە چوارچێوەی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ 2020دا، یاریزانی جامایکایی، هانسڵ پارچمێنت توانی مەدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت.
لە رکابەری کۆتایی یارییەکەدا، هانسڵ پارچمێنت توانی ماوەکە بە 13،04 خولەک ببڕێت و ببێتە براوەی مەدالیای زێڕ.
پێشتریش ئەو یاریزانە لە ئۆڵۆمپیادی لەندەن 2021دا، مەدالیای بڕۆنزی بەدەست هێنابوو.
لە دوای هانسڵ پارچمێنت، یاریزانی ئەمریکی، گرانت هۆلۆوەی مەدالیای زیو و یاریزانی جامایکایی، رۆناڵد لێڤی مەدالیای بڕۆنزی بەدەست هێنا.
لە راکردنی 110 مەتریدا یاریزانی جامایکایی، هانسڵ پارچمێنت توانی مەدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.