Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:46

 تورکیا.. ئاگرەکەی کاڤاکلیدەرە گەیشتە قەزای مەنتەشە له‌ پارێزگای موغڵا

کوردستان TV
100%

ئەو ئاگرەی ماوەی دوو رۆژە لە دارستانەکانی قەزای کاڤاکلیدەرە سەربە پارێزگای موغڵا کەوتووەتەوە، گەیشتە قەزای مەنتەشە.

بە بڕیاری قایمقامییەتی قەزای مەنتەشە و بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان، دانیشتوانی دوو گەڕەکی شاری مەنتەشە گواسترانەوە بۆ شوێنێکی ئارام.

بۆ بەرگرتن لە تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بۆ ناوچەکانی نیشتەجێبوون، درەختی سێ گەڕەکی نزیک شوێنی رووداوەکە دەبڕدرێنەوە.

تیمەکانی شارەوانی و ئاگرکوژێنەوە بەهاوکاری کەسانی خۆبەخش لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدان.

هەروەها رێکخراوی مانگی سووری تورکی بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای موغڵا و تیمەکانی شارەوانی، ناوەندێکی هاوکارییان بۆ زیانلێکەوتوانی کارەساتەکە پێکهێنا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.