گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل، ئاڤیخای ئەدرعی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌و تونێڵانه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی به‌كار ده‌هێندران و ئه‌و ناوچانه‌یان كردوونه‌ته ئامانج كه دوێنێ له‌وێوه مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرا.
ئاڤیخای ئەدرعی هۆشداری دا له‌وه‌ی كه به‌رده‌وامیی بۆردومانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و چڕبوونه‌وه‌یان، په‌یوه‌ندی ده‌بێت به‌و هێرشه تیرۆریستانه‌ی ئیسرائیل به ئامانج ده‌گرن.
میدیاكانی لوبنان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل، دوو هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی دیمه‌شقییه له باشووری لوبنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.