له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق بڵاویكرده‌وه: له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا، رێكخراوی تیرۆرستی داعش 13 تاوه‌ری له پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین و كه‌ركوك و موسڵی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: شەڕی بەئامانجگرتنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا لە فراوانبوندایە، چه‌كدارانی داعش، لەماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا بەشێوەیەکی بەرنامە دارێژراو ، 13 هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا تەقاندووه‌ته‌وه و زیانێكی زۆریان له ناوچه‌كه داوه و هاووڵاتییانی بێ كاره‌با كردووه.
راشیدهگهیهنن ، شەوی رابردوو تا به‌ره‌به‌یان، بۆری غازی کەرکوک- قیارە کراوەتە ئامانج، بەهۆیەوە پێنج تاوەری کارەبا کوژاوەتەوە.
هاوكات، ئه‌ندازیار ئازاد بندیان ، به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بای قه‌زای مه‌خمور تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: كاتژمێر 3 ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ، تیرۆرستانی داعش 3 تاوه‌ری گه‌وره‌ی كاره‌بای نیشتیمانیان له‌گوندی كه‌ندار له قه‌زای مه‌خمور ته‌قاندووه‌ته‌وه.
راشیدهگهیهنن: له ئێستادا دانیشتوانی سنوری قه‌زای مه‌خمور بێ كاره‌با بوونه و تیمه‌كانی كاره‌با له فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای مه‌خمور له شوێنی تاوهرهكانن بۆ چاككردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتییان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.