له راگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی هاتووچۆی ههولێر بڵاویكردهوه: كاتژمێر 6:30 ى بهرهبهیانی ئهمڕۆ پێنجشهمه 5 ى 8 ى 2021 ، لەسەر ڕێگای هەولێر _خەبات ئۆتۆمبێلێکی شۆفرلێتی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی و بێ ئاگایی ،کۆنتڕۆلی لەدەستدا و وەرگەڕا، سوپاس بۆخوا لە دەرەنجامی ڕوداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتەوە.
هاتووچۆی ههولێر راشیدهگهێنێت: کاتێک لێکۆلینەوە لەگەڵ شوفێرەکە کرا کە کاسبکارێک بوو، ڕاشیگەیاند کەوا لەبەر هیلاکی لەکاتی لێخوڕین خەوی لێکەوتووە و ئۆتۆمبێلەکە لە کۆنتڕۆلی نەماوه.
هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شۆفێران و ڕایدەگەیەنێت، نوستن و وەرگرتنی پشوو لەو کاتانە باشە کە لە پشتی ستێرن نیت و شوفێری ناکەیت.
له كۆتاییدا رایدهگهیهنن: تکا لە هەموو شوفێران دەکەین کەوا بۆ تووشنەبوون بە ڕوداوی هاوشێوە، بۆ هەمیشە لەو کاتانە شۆفێری بکەن کە جەستەیان شەکەت نییە و خەویان نایەت.
هاتووچۆی هەولێر: کاسبکارێک لەکاتی شۆفێریدا خەوی لێدەکەوێت و ئۆتۆمبیلەکەی وەردەگەڕێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.