Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 16:32

ئیسرائیل: ئێران چیتر ناتوانێت ئاژاوه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت كاتی ئه‌وه‌ به‌سه‌رچووه‌ كه‌ ئاگر له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست  بكه‌یته‌وه‌.

ئۆفیر جەندیڵمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: نافتالی بینێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل لە پەیامێکیدا بۆ بەرپرسانی ئێرانی رایگەیاند چیتر ناتوانن ئاژاوه‌ له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بكه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی تاران به‌سه‌رچووه‌.

گوتیشی ئێران با بزانێت هه‌ر كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئیسڕائیل بكات باجه‌كه‌ی قورس ده‌بێت.

پەیامەکەی نافتالی بینێت لەمیانی سەردانێكی مەیدانیی بۆ فەرماندەیی ناوچەی سەربازی باکووری ئیسرائیل هات کە لەگەڵ کوخافی ئەفیف سەرۆک ئەرکانی سوپا ئەنجامیدابوو.

رۆژی بیست و نۆی مانگی رابردوو لە کەناراوەکانی نزیک لە سنووری عومان لە کەنداو بە درۆن هێرشکرایە سەر کەشتییەکی نەوتی سەر بە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی و بەهۆیەوە دوو كه‌س لە تیمی کەشتییەکە کوژران کە یەکێکیان بەریتانی و ئەوی دیکەیان رۆمانی بوو، دوای ئه‌وه‌ش ئیسرائیل ئێرانی بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کرد.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.