Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 03:17

بەریتانیا پەرەی زیاتر بە پەیوەندییە زانستییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات

کوردستان TV
100%


وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: لەبوارى زانستى و ئەکادیمى و پەرەپێدانى تواناکان و خوێندنى باڵا، وەزارەتەکەمان چەندین پڕۆژەى زانستى هاوبەشى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى وڵاتى بەریتانیا هەیە.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: د. ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ (مێلانى سمارت) کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان کۆبۆوە.
 
  راشیده‌گه‌یه‌نن: لە کۆبونەوەکه‌دا کە بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى ئامادەیبون، کونسوڵى گشتى بەریتانیا لە هەرێمى کوردستان خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بۆ سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و باسى لە ئەرک و کارى هاوبەشى زانکۆکانی بەریتانیا کرد لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان.
 
لە وتەیەکیشدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسى لە پەیوەندییەکانى حکومەت و گەلى کوردستان لەگەڵ وڵاتى بەریتانیا کرد و، بۆ ئەمەش وتى: لەقۆناغى داهاتو دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان بۆ ئاستێکى فراوانتر پەرەپێبدەین، بەو پێیەى وەزارەتەکەمان لە ڕابردوودا زۆرترین پڕۆژەى زانستی هاوبەشى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانى وڵاتى بەریتانیا هەبووە و ، زۆرترین وەبەرهێنانی زانستی لە بوارەکانی پەرەپێدانی تواناکان و  توێژینەوەی هاوبەش و ئاڵوگۆری ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی بەریتانیا هەبووە بۆیە خوازیارین ئەم پەیوەندییە زانستییانە فراوانتر بن و بوارەجیاجیاکانی تایبەت بەگەشەپێدانی کەرتی خوێندنی باڵا لەخۆ بگرێت.
 
د. ئارام محمد قادر بە کونسوڵى بەریتانیاى ڕاگەیاند: بەشێکى گرنگ و ستراتیژى کارى ئێە لە کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بریتیە لە فراوانکردنى پانتایى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیى لە هەرێمى کوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا بەپێویستى دەزانین کەناڵێکى ڕاستەوخۆ و باشتر لەگەڵ بازارى کارى کوردستان ئەنجام بدەین، بۆ جێبەجێکردنى ئەم ئامانجانە پێویستمان بە شارەزایى و لێهاتویى و توانا زانستییەکانى بەريتانیا هەیە، بۆ ئەوەى سود لە ئەزمون و تواناى ئەو وڵاتە وەربگرین.
 
هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا باسی لە پلانی وەزارەت بۆ ڕیفۆرمی سیستمی ناوەندیی وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیان کرد، بۆ ئەمەش وتى بەشداری و هەماهەنگی شارەزایانی بەریتانیا زۆر یارمەتیدەر دەبن لە سەرخستنی ئەم پرۆژەیە.
 
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بون بە فروانکردن و بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە کایەی ئەکادییمی و سەرکردایەتیکردنی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، لەم چوارچێوەیەشدا کونسوڵی گشتی بەریتانیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەم دەستپێشخەرییە، لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا کۆمەڵێک پرۆژە و چالاکی هاوبەش ئەنجام بدرێت و دەرفەتی ڕاهێنانی توانای سەرکردایەتیکردن بۆ ژنانی نێو دامەزراوە ئەکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن زانکۆکانی بەریتانیاوە بڕەخسێنرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.