وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم سەردانی ناوەندی پەرەپێدانی دارایی سلێمانی کرد و راگەیاند، ناوەندەکە یەکێکە لە فەرمانگە گرنگەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی فەرمانبەران.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی دارایی وئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه: ئەمڕۆ چوارشەممە 4 ى 8 ى 2021 ، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی كوردستان، بە یاوه‌ری یاسین واحید به‌ڕێوبه‌ری گشتی دیوان و ستافی نوسینگه‌ی وه‌زیر سه‌ردانی ناوه‌ندیپه‌ره‌پێدانی دارایی سلێمانیان كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەری ناوەندەکە کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئەو ئاسته‌نگانە کرا كه دێنه پێش ناوه‌نده‌كه و رێگرن له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌رانی سنووره‌كه و به‌لێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان درا.
دواتر وەزیری دارایی و ئابوری به‌شداری خولێكی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانبه‌رانی كرد و جەختیکردەوە ناوەندەکە یه‌كێكە له گرنگترین فه‌رمانگه‌كانی سنوره‌كه، چونكه لێره‌وه ده‌توانرێت ئاستی فه‌رمانبه‌ران به‌رزتر بكرێنەوە و داهاتوو بنیات بنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.