Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 01:05

وێستگەیەکی مۆبایلی کارەبا بۆ پردی حافز لە قەزای چۆمان دابین دەکرێت

کوردستان TV
100%


 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌: بەپێی گرێبەستێك كە كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ ئیحسان ئەحمەد بەرپرسی كۆمپانیای ئیدیۆم واژووی كرد، وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبا بۆ پردی حافز لەقەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر بەگوژمەی 1 ملیار و 373 ملیۆن و 500 هەزار دینار لەماوەی 270 رۆژدا دابین دەكرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: بەمەش گرفتی ڤۆڵتیە و بارزۆری لەسەر تەواوی تۆڕی كارەبا و گۆڕەرەكانی پردی حافز چارەسەر دەبێت كە بەهۆی گرفتەكانی ئۆڤەرلۆد و بارزۆرییەوە هاوڵاتیانی سنوورەكە نەیانتوانیوە سوود لەپشكی كارەبای خۆیان وەربگرن، بەدانانی ئەو وێستگەیە تەواویی ئەو كێشانە چارەسەر دەبێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.