ئێوارەی ئەمڕۆ سێشهمه 2021.8.3، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگرى پارێزگار و عه‌بدولواحید ئه‌حمه‌د، سەرۆکی شارەوانی هه‌ولێر و ئەندامانی دیکەی لێژنە، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەی لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لێژنه ژماره‌ى ئەو پڕۆژانە خرانە ڕوو كه خاوه‌نه‌كانیان داوای دابینكردنى زەویان کردووە بۆ پڕۆژەكانیان و پوختەیەک لەکار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستی پڕۆژەکان و ئه‌و ڕووبه‌ره‌ى پێویسته بۆیان ته‌رخانبكرێت ڕوونكرایه‌وه، پارێزگارى هه‌ولێر، لەکۆی (30) پڕۆژەی پیشه‌سازى کە داوای دابینکردنی زەویان کردبوو، ڕەزامەندی و بڕیاری دابینکردنی زەوی بۆ (24) پڕۆژەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.