وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی عێراق ڕاگه‌ێندراوی 24 كاتژمێری تایبه‌ت به نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای بڵاوكرده‌وه و به‌پێ ئاماره‌كانیش له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 11 هه‌زار و 644 كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون و 63 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 7 هه‌زار و 395 تووشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونهتىهوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه كۆی گشتی تووشبووان له عێراق گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 660 هه‌زار و 371 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش 18 هه‌زار و 865 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و یه‌ك ملیۆن و 488 هه‌زار و 186 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 98هه‌زار و 262 كه‌س ڤاكسینی كۆڕۆنایان وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و 865 هه‌زار و 161 كه‌س هه‌ردوو دۆزی یه‌كه‌م و دووه‌می ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆڕۆنایان وه‌رگرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.