پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/8/3 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دواى به‌كۆتاهاتنى ئه‌ركه‌كه‌یان و به مه‌به‌ستى ماڵئاوایى، به جیا پێشوازى له هه‌ریه‌كه له ڤانسانت گیووم پووپوو، نوێنه‌رى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و ڤێسا هاككینن باڵیۆزى فینله‌ندا له عێراق كرد.
له ديدارياندا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ماڵئاوايى، سوپاس و پێزانينى بۆ كاره‌كانى هه‌ردووكيان له هه‌رێمى كوردستان و عيراق نيشان دا و ده‌ستخۆشى لێ‌كردن، هه‌روه‌ها له ئه‌ركى تازه‌ياندا هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
لاى خۆيانه‌وه نوێنه‌رى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر و باڵيۆزى فينله‌ندا له عيراق سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ ئه‌و هاوكارى و پشتگيرييه‌ى له ماوه‌ى به‌ڕێكردنى ئه‌ركياندا لێيان كراوه و پابه‌نديى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و فينله‌ندايان به به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستان به پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييه‌كان و ئازاديى ڕاده‌ربڕين و باشتكردنى كارى دادگاكان و ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كرده‌وه و له‌مباره‌يه‌وه سوودوه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌زموونى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا به پێوست زانى.
تاوتوێكردنى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا و جۆره گۆڕاوه‌كه‌ى ناسراو به ده‌ڵتا كۆرۆنا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ڕۆڵى وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و فينله‌ندا له هه‌رێمى كوردستان و عيراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.