له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی له یادی حه‌فت ساڵه‌ی جینۆسایدی شنگالدا، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: یەکەم جار نییە گەلى کوردستان دووچارى جینۆساید‌و پاکتاوى رەگەزى دەبێتەوە، بەڵام ئەوەى حەوت ساڵ بەر لە ئەمڕۆ لەسەر دەستى تیرۆریستانى داعش دژى خوشک و برایانى ئێزیدى ئەنجامدرا تاوانێکى ئەوەندە گەورە بوو نەک تەنها گەلى کوردستان بەڵکو کۆمەڵگاى نێودەوڵەتیش نەیتوانى لە ئاستیدا بێدەنگ بێت.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه هاتووه: رۆژى 3ى ئابى 2014 ده‌ستى تاوانى تیرۆریستانى داعش گه‌یشته دانیشتووانى شه‌نگال وده‌وروبه‌رى و دوور له هه‌موو به‌هایه‌کى ئایینى و مرۆیی، کوردانى ئێزیدى بەژن و مناڵ و گەنج و پیرو پەککەوتە رووبەڕووى کوشتن و رفاندن بوونەوە. له‌ئاکامدا هه‌زاران هاوڵاتى بێتاوانى ئێزیدى بوونه قوربانى و به هه‌زاران کچ و ژن و مناڵ له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه رفێنران، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى نزیکه‌ى 360 هه‌زار که‌س ئاواره‌ى شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان بوون.
راشیده‌گه‌یه‌نن: فەرمانگەكه‌مان وەک لایەنێکى پەیوەست بۆ ناساندنى ئێش و ئازار‌و مەرگەساتى خەڵکى خێر لەخۆ نەدیوى شەنگال و دەورووبەرى، لەم یادەدا سەرى رێز‌و نەوازش بۆ قوربانیانى ئەو تاوانە و ئەو پێشمەرگە قارەمانانەى کە لە پێناو رزگارکردنى شەنگال شەهیدبوون دادەنوێنێت و لە هەوڵەکانیشى بەردەوام دەبێت بۆ بەجینۆسایدناساندنى تاوانى تیرۆریستانى داعش لەسەر کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هەر لەم یادەشدا بە پێویستى دەزانین سوپاسى پەرلەمان و حکومەتى وڵاتانى فەڕەنسا، بەریتانیا ، کەنەدا ، ئوستڕالیا ، سکۆتلەندا ، هۆڵەندا ، پورتوگال ، ئەرمینیا ، بەلجیکا ، پەرلەمانى ئەوروپا ، ئەنجوومەنى پیرانى ئەمەریکا ، ئەنجومەنى مافەکانى مرۆڤ ، ئاژنسەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین دامەزراوەى جیهانى تر بکەین کە بە فەرمى ئەو تاوانەى داعشیان بە جینۆساید ناساندووە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: ئێستاش لەچوارچێوەى لیژنەى باڵاى ناساندنى جینۆسایدى کوردانى ئێزیدى حکومەتى هەرێم ئامادەى پێشکەشکردنى هەموو جۆرە ئاسانکارى و پشتگیریەکە بۆ دادگا نێودەوڵەتییەکان بۆ هێنانەدى دادپەروەری کە کوردانى ئێزیدى و هەرێمى کوردستان داواى دەکەن. ئێزیدیەکان کۆمەڵگایەکى ئاشتیخوازن، ئەو تاوانانە بەشێوەیەکى بەرنامە داڕێژراو لەلایەن گروپى تیرۆریستى داعش بەرامبەریان ئەنجامدراوە و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى بەرپرسیارێتى بە جینۆساید ناساندنى ئەم تاوانەى دەکەوێتە ئەستۆ. بەڵگەکانى ئەم تاوانە لەبەردەستن لە ڕووى گۆڕى بە کۆمەڵ و شایەتحاڵ و قوربانیان. حکومەتى هەرێم داواى دادپەروەرى و ناساندنى ئەو تاوانە و قەرەبووى قوربانیانى دەکاتەوە لەگەڵ هەوڵدان بۆ ڕێگرى کردن بۆ دڵنیابوون لە دووبارە نەبوونەوەى ئەم کارەساتە.\
له‌كۆتاییدا فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: لەناوەوەش بە میانگیرى نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق رێککەوتن لەنێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدڕال هەیە بۆ گەڕانەى خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بۆ جێگەورێگەى خۆیان. بەڵام بە داخەوە بەهۆى بوونى چەندین گرووپى چەکدارى کە هیچیان پەیوەست نین بە خوشک و برایانى ئێزیدى و شەنگال و دەورووبەرى، پرۆسەى جێبەجێکردنى ئەو رێکەوتن نامەیە سستى تێکەوت. لێرەوە جەخت دەکەینەوە کە دەبێ ئەو گرووپە چەکدارانە لەتەواوى شەنگال و دەورووبەرى بکشێنەوە تاکو تەواوى ئێزیدیان بتوانن سەربەرزانەو بەبێ ترس بگەڕێنەوە شوێنەکانى خۆیان دەڤەرکە ئاوەدان بکرێتەوەو حکومەتى هەرێم وحکومەتى فیدڕاڵ و کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى بتوانن خزمەتگوزارى لەهەموو بوارەکان بگەیەننە شەنگال و دەوروبەرى، بێگومان ئەم هەنگاوەش دەبێتە هۆى کەم کردنەوەى ئازار‌و ساڕێز کردنى برینەکان و دووبارە دەستکردن بە ژیانێکى تازە دواى کارەسات و وێرانکارى.
فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە: له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وامین له‌گه‌ڵ وڵاتان بۆ ناساندنی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.