به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، رایده‌گه‌ێنێت: پیاوێک و ئافرەتێکی سووری و میسری بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزیکردن دەستگیر کران.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە نزیک کۆمپانیای (جیهان) پیاوێکی بە ڕەچەڵەک سووری‌یان بە ناوی (ح. ح. م) و ئافرەتێکی بە ڕەچەڵەک میسرییان بە ناوی (س. س. ع) بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزیکردن لە فرۆشگایەکی فرۆشتنی کتێب، قۆڵبەست کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور کران.
پۆلیسی هه‌ولێر: پیاو و ئافره‌تێکی سوری و میسری به‌تۆمه‌تی دزیکردن ده‌ستگیر کران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.