Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 14:53

ئه‌مریکا: ئیسرائیل ئازادە لە گرتنەبەری هەر بڕیارێک دەربارەی ئێران

کوردستان TV
100%


خاتوو جەین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا لەسەر بە ئامانجکردنى کەشتیی "مێرسەر ستریت"ی ئیسرایٔیلی لەبەرامبەر کەناراوەکانی سەڵتەنەی عومان جەختی کردەوە، ئیسرایٔیل یٔازادە لە گرتنەبەری یٔەو بڕیارانەی کە پێی باشە دەربارەی یٔێران.
 ناوبراو ئەوەشی روونکردەوە، هەنگاوەکانی ئێران لەچوارچێوەی بەرنامەیەکی ئەتۆمی یٔازاد یٔاڵنگاری و هەڕەشە دروستدەکات.
هەروەها، ئەنتۆنی بلینکین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی: ئێمە لە پەیوەندی چڕ و هەماهەنگیداین لەگەڵ بریتانیا، ئیسرایٔیل، رۆمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە. 
وەڵامدانەوەکەش بە کۆمەڵ دەبێت لە دژی یٔەو هێرشەی کە ئێران بۆ سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی ئەنجامیداوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.