Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:54

هه‌فتەی داھاتوو ئۆڤەرپاسی سەفین لە دھۆک دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%


 بڕیارە هه‌فتەی داھاتوو پڕۆژەی ئۆڤەرپاسی سەفین لە شاری دھۆک تەواو بکرێت و بە ڕووی ھاووڵاتییاندا بکرێتەوە، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش  رایده‌گه‌ێنێت، ئۆڤەرپاسی سەفین بە شێوازێکی ستاندەر دروست کراوە و کاریگەریی لەسەر کەرتی ھاتوچۆ دەبێت.
ئەندازیار نەمر حوسامەدین، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئۆڤەرپاسی سەفین،  رایده‌گه‌ێنێت: پڕۆژەی ئۆڤەرپاسی سەفین لەسەر جادەی سەرەکیی بارزان لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و بڕیارە حەفتەی داھاتوو بەتەواوەتی ھەموو قۆناغەکانی پڕۆژەکە کۆتایییان بێت و بە ڕووی ھاووڵاتییانی شاری دھۆکدا بکرێتەوە، پڕۆژەکە بە شێوازێکی سەردەمیانە و لەلایەن کۆمپانیای خۆماڵییەوە درووست کراوە.
ده‌شڵێت: پڕۆژەی ئۆڤەر پاسی سەفین دوای تەواوبوونی کاریگەرییەکی ئێکجار زۆری لەسەر کەرتی ھاتوچۆ دەبێت لە شاری دھۆک، لەبەر ئەوەی شەقامی بارزانی، گەورەترین شەقامی سەنتەری شاری دھۆکە و ڕێگایەکی نێودەوڵەتییشە، بە کردنەوەی ئۆڤەر پاسی سەفین ئاسانکاری دەکرێت لە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل و ئەو ئاستەنگانەی پێشتر نامێنن.
پڕۆژەی ئۆڤەر پاسی سەفین یەکێکە لەو پێنج پڕۆژانەی لە شەقامی بارزان جێبەجێ دەکرێن لەلایەن کاڤین گرووپەوە کە لە ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس و جادەی کەمەربەندی پێک ھاتوون و جگە لەوەی ئاسانکاریی زۆر دەکرێت لە کەرتی ھاتوچۆی دھۆک، دیمەنێکی جوانیشی بە شەقامەکانی شارەکە بەخشیوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.