باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق، ریچارد سن راگەیاند کە پاڵپشتی لە ھەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق دەکەن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ریچارد سن باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی پاڵپشتی له‌نده‌نی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌عێراق دووپات كردووه‌ته‌وه.
بەپێی راگەیەنراوەکە هه‌ر له‌و دیداره‌دا ھاریکارییەکانی نێوان له‌نده‌ن و به‌غدا لە بوارەکانی دادوەریی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گفتوگۆگراوە.
ریچارد سن رایگەیاندووە کە بەریتانیا پاڵپشتی لە ھەوڵەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق دەکات بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە ده‌ی تشرینی یەکەمی داھاتوو ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.