Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 06:59

هێزە سیاسییەکانی عێراق پاڵپشتی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ دەربڕی

کوردستان TV
100%

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی هێزە سیاسییەكانی عێراقی كرد.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی راگەیاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش هێزه‌ سیاسییه‌كان پاڵپشتیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ لە وادەی دیاریكراوی خۆی و رێككەوتنی ئه‌مدواییه‌ی نێوان عێراق و ئەمەریكا كۆتاییهێنان به‌ بوونی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا لە عێراق كردووه‌ته‌وه‌.

ژمارەیەك لە سەرانی هێزە سیاسییەكانی عێراق لە كۆشكی سەرۆكایەتی حكومەت لە بەغدا لەسەر بانگێشتی مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه‌، لەو كۆبوونەوەیە باس له‌ ئەنجامی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریكا و سەردانەكەی ئه‌م دواییه‌ی كازمی بۆ واشنتۆن و كۆبوونەوەی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا و بەیاننامەی كۆتایی گفتوگۆكان و راگەیاندنی كشانەوەی هێزە شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئەمەریكا لە عێراق لە كۆتای ئەمساڵ كراوه‌.

لای خۆیانەوە بەشدارانی كۆبوونەوەكە لە هێزە سیاسییەكان پاڵپشتی خۆیان بۆ ئەنجامی گفتوگۆی ستراتیژی دەربڕی بەوەی لەگەڵ بەها نیشتمانییەكان و پێویستییەكانی سەروەریی نیشتمانی و ئاسایشی نەتەوەیی و جەنگ لەدژی تیرۆر دەگونجێت، هاوكات پێشوازیان لە بەهێزكردنی هاریكاریی هەردوو وڵات لە بوارەكانی سیاسی و ئابووری و كولتووری و تەندروستی و فێركردن كرده‌وه‌.

بەشدارانی كۆبوونەوەكە تاوتوێی بابەتی هەڵبژاردنیان كرد و دووپاتیان لە پابەندیان بە وادەی دیاریكراو بۆ پرۆسەكە كردەوە كه‌ لە ده‌ی تشرینی یەكەمی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هەروەها داواشیان لەو هێزە سیاسیانە كرد كە بایكۆتی پڕۆسەكەیان كردووه‌، پاشگه‌ز ببنه‌وه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌یان، چونكە بەشداریكردن لە پرۆسەكە تاكە بژاردەی نیشتمانییە و خواستەكانی گەل بەدی دێنێت. 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.