Erbil 15°C پێنجشەممە 23 ئایار 10:40

لوبنان.. پێکدادانێکى چەکدارى لە نێوان لایەنگرانى حزبوڵڵا و ھۆزە عەرەبەکان روویدا

کوردستان TV
100%

لەو پێکدادانە چەکدارییەی کە لە باشووری لوبنان لە نێوان کەسانێکی نزیک لە حزبوڵڵا و "ھۆزە عەرەبەکان" روویداوە، کوژران و برینداری لێکەوتەوە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سوپای لوبنانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە کاتی تێپەڕبوونی تەرمی ھاووڵاتییەک بەناوی عەلی شیبلی لە ناوچەی خەلدە لە باشووری بەیروت، کەسانێکی چەکدار تەقەیان کردووە.

راگەیەندراوەکە، ئاماژەی بەوە کردووە کە یەکەکانی سوپا، دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "یەکەکانی سوپا، لە ناوچەی خەلدە جێگیربووە و ئەگەر کەسێکی چەکدار لە سەر رێگاکان ببینرێت یان کەسێک تەقە بکات ئەوە تەقەی لێدەکەن".

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی لوبنان NNA، دوێنێ لە کاتی تێپەڕبوونی تەرمی عەلی شیبل کە لە ئاھەنگێک لە باشوور کوژراوە، پێکدادانێکی چەکداریی لە ناوچەی خەلدەى باشوور روویداوە.

پێکدادانەکە کە چەکی قورس و ئار پی چی تێدا بەکارھێنراوە، ھاووڵاتییانی تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە.

یەکەکانی سوپا بۆ گواستنەوەی بریندارەکان داوای ھاوکارييان لە خاچی سوور کرد.

لای خۆیەوە خاچی سوور، بۆ گەیاندنی یارمەتی پزیشکیی سەرەتایی بۆ برینداران و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەکان، داوای راگەیاندنی ئاگربەستیان کردووە.

ھاوکات، زۆربەی گرووپە سیاسییەکانی وڵاتەکە داوای دانبەخۆداگرتنيان لە لايەنەكان کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.