Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:00

له‌ پارێزگای که‌رکوک 9 که‌سی داواکراو ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%

دوای وەرگرتنی زانیاری وورد ، به ئۆپەڕاسیۆنێکی جۆری مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی له پارێزگای کەرکوك، به فەرمانی دادگا توانی سێ کەس دەستگیر بکات که سەر به هەیکەلە جیاوازیەکانی به ناو ولایەتی کەرکوك و تیرۆرستانی داعش بوونە و بەشدارییان له به ئامانج کردنی هێزە ئەمنیەکان و هاووڵاتیان بووە له کاتی ئۆپەڕاسیۆنی ڕزگارکردن .

له لایەکی دیکەوە له هەڵمەتێکی جیادا مەفرەزەکانی دەزگا له کەرکوك ، لەسەر تۆمارکردنی سکاڵای هاوڵاتیان و دوای دانانی کەمینێکی بەتێن توانرا چوار کەس که سووکایەتیان له تۆڕەکانی ئەلکترۆنیدا بەرانبەر به ئافرەتان کردووە و دواتر وەرگرتنی دارایی لێیان دەستگیر بکات . 
هەروەها مەفرەزەکانی دەزگا و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادگا ، توانرا دوو کەس دەستگیر بکرێن که کاریان ساختەکاری دراو بوو، دواتر فرۆشتنی بۆ بازرگانان و تاوەکو له بازاڕەکاندا ڕەواج پەیدا بکات ، ئەمەو دوای وەرگرتنی ووتەکانیان سەرجەمیان بردرانه بەردەم دادگا بۆ وەرگرتنی سزاکانیان .
ئامادەکردن و داڕشتنەوە/ فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.