رۆمانی (هه‌نده‌ران به‌هه‌شتی ئازوو) له نووسینی نووسه‌ر (غفران سلیم سام) ،له‌دووتوێی 162لاپه‌ڕه بڵاوكرایه‌وه.
رۆمانی (هه‌نده‌ران به‌هه‌شتی ئازوو) باس له‌نه‌هامه‌تی ئه‌و گه‌نجانه ده‌كات ، كه‌رێی هات و نه‌هات ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به‌هه‌نده‌ران.
ڕۆمانه‌كه، باس له گه‌نجێك ده‌كات به‌ناوی "ئازوو" له‌خێزانێكی هه‌ژار دوای مردنی باوكی و شووكردنه‌وه‌ی دایك و خوشكه‌كه‌ی كه تاقانه بووه ،ڕوو به ڕووی نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیان ده‌بێته‌وه، له خانووه كرێیه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ن و دواتر له مزگه‌وت و سه‌رشه‌قام ده‌خه‌وێ و به كرێكاری هه‌ندێ پاره كۆ ده‌كاته‌وه ، بڕیار ی خۆی ده‌دات وده‌چێته هه‌نده‌ران و به‌هۆی زیره‌كی و دڵسۆزی خۆیه‌وه به‌ته‌واوی ژیانی ده‌گۆڕێ و ده‌بێته كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و ژیانی هاوسه‌ری پێك دێنێ و ده‌بێته بسنزمانێكی دیار) ده‌ركه‌وێت.
شایانی باسه دوای كتێبی "پۆلیسی ته‌كنیكار" ئه‌مه دووه‌م به‌رهه‌می نووسه‌ر (غفران سلیم سام)-ه ده‌كه‌وێته‌به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.