Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:01

سوپای عێراق دەستگیرکردنی چوار که‌سی سوری راگەیاند

کوردستان TV
100%

سوپای عێراق رایگەیاند کە چوار کەس دوای ئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی لە سووریاوە دزەیانکردبووە ناوی خاکی عێراق، دەستگیرکراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی بەشی ھەواڵگریی لە فیرقەی 15 و فەوجی دوو لە لیوای71ی پیادە سەربە سوپای عێراق لە میانی بۆسەیەکدا، چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نائاسایی لە سووریاوە دزەیانکردبووە سنووری کارگێڕیی رۆژئاوای نەینەواوە.

باس لەوەشکراوە کە چوار کەسەکە ھەڵگریی رەگەزنامەی سووریان و لە نزیک گوندی شەعلان رۆژئاوای نەینەوا، دەستگیرکراون.

بەپێی راگەیەنراوەکە، دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.