Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:43

وەزیرى دارایى و ئابورى سەردانی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گومرگ دەکات

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 1/ئابی 2021 ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە یاوەرى یاسین عەبدولواحید بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەت سەردانى شارى سلێمانى کرد.

لەو سەردانەیدا ئاوات شێخ جەناب لە دیوانى پارێزگاى سلێمانى لەگەڵ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى کۆبوەوە و لەبارەى پاڵپشتە داراییەکان و پاڵپشتى پڕۆژەکانى سنورى پارێزگاکە و رێکخستنەوە و زیادکردنى داهات گفتوگۆیان کرد و وەزیرى دارایى بەرنامەی وەزارەتەکەى و حکومەتی لە بواری نەهێشتنی رۆتین و رێکخستنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتی گشتیی و دابینکردنی موچە و بودجەی پڕۆژە و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا خستەڕوو.

هاوکات پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی و ئامادەیی حکومەتی خۆجێی سلێمانی بۆ بەرنامەی چاکسازیی و بوژاندنەوەی بژێویی تاک و بازاڕو داهاتی گشتیی دەربڕی و پێزانینی حکومەتی خۆجێی سلێمانی پێشکەش بە وەزیری دارایی و ئابووری کرد، کە بەردەوام هاوکارو پشتیوان و هەماهەنگی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕی و دامودەزگا حکومییەکان بوون.

دواتر، ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى و ئابورى، بە ئامادەبونى ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێم، لەگەڵ وریا فەرەج بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى سلێمانى بەڕێوبەر و فەرمانبەرانی گومرك كۆبووەوە لە نزیكەوە گوێی لە داخوازییەكانی گرت.

ئامانجى دوبارە رێکخستنەوەى داهات و پێداچونەوە بە رەوشى گومرگ لە خاڵە سنورییەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى، چۆن بتوانرێت داهاتی سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد بكرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.