Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 00:57

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤێسا هاککینن باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە .

باڵیۆزی فینلەندا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگیی و کارئاسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لە ماوەی کارکردنیدا و بەردەوامبوونی پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە . سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی فینلەندای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا.

هەڵبژادنەکانی داهاتووی عێراق و گرنگیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.