وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كی وڵاته‌كه‌مان و پێویسته وڵامێكی تووندی بدرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ كه‌شتییه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئیسرائیلی به ناوی زویاك له ده‌ریای عومان كرایه ئامانج ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا یائیر لاپید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌باره‌ی ئه‌م هێرشه به هاوتا بریتانییه‌كه‌ی راگه‌یاند: ئیران به‌ته‌نها نه‌بووه‌ته كێشه بۆ ئیسرائیل، بگره بووه‌ته هه‌نارده‌كاری تیرۆریزی نێوده‌وڵه‌تیی كه زیان به‌ر هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌گه‌یه‌نێت.
هاوكات جه‌ختی كرده‌وه‌وه له‌وه‌ی كه پێویسته له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه كه بووه هۆی كوژرانی دوو كارمه‌ندی كه‌شتیه‌كه كه یه‌كیان بریتانی و ئه‌وی تریان رۆمانییه، كاردانه‌وه‌ی تووند هه‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند: نابێت وڵاتانی جیهان له به‌رامبه‌ر تیرۆریزمی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران كه هه‌ڕه‌شه له كه‌شتیوانی ئازاد ده‌كات، بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن.
هاوكات له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا یائیر لاپید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به دۆمینك راب وزیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیای راگه‌یاند: پێویسته كاردانه‌وی خێرا و تووندی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت بۆ ئه‌و هێرشیه‌ی ئێران كه كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كه.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌روه‌ی ئیسرائیل له كاتێكدایه كه كه‌ناڵی ئه‌لعاله‌می سه‌ر به حكومه‌تی ئێران له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئاگاردا رایگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئیسرائیل له دره‌یای عومان وڵامیك بووه بۆ هێرشێكی ئه‌مدواییانه‌ی ئیسرائیل بۆ فرۆكه‌خانه‌ی زه‌حه له ناوچه‌ی قه‌سیری سووریا كه به هۆیه‌وه دوو ئه‌ندامی میلیشیاكانی سه‌ر به حكومه‌تی ئیران كه به به‌ره‌ی مقاوه‌م ناسراون كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.