قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان پهیامێكی بڵاوكردهوه، رایگهیاند: جارێکیتر داواکارین دەسەڵاتدارانی عێراق قەرەبووی سەرجەم قوربانییەکانی پرۆسەی ئەنفال بكاتهوه.
کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالی بارزانییەكان
ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکان برینێکی تری سەر جەستەی نەتەوەکەمانە و بەشێکە لە خەموژانی قووڵی هەوڵی قڕکردنی گەلەکەمان لەلایەن رژێمی بەعسی لەناوچووەوە.
لەم ساڵیادەدا دروود بۆ گیانی بارزانییە ئەنفالکراوەکان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان و ئەنفالکراوان دەنێرین و سەرەخۆشی لە کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین.
بەم بۆنەیەوە جارێکیتر داواکارین دەسەڵاتدارانی عێراق قەرەبووی سەرجەم قوربانییەکانی پرۆسەی ئەنفال بکەنەوە و ئەمەش بە مافێکی سەرەتایی ئەم خەڵکە قوربانیدەرە تێکۆشەرە دەزانین.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.