له راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه: لیژنەی سەرپەرشتیاری تۆڕی زیرەکی کارەبای سلێمانی، دوێنێ چوارشه‌مه 28 ى 7 ى 2021، سیمینارێکی بۆ ژمارەیەک ئەندازیار و تەکنیکار و کارمەندی پەیوەندیداری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای راپەڕین سەبارەت بە چۆنییەتی بەستنی پێوەری زیرەک رێکخست.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، دەست بە بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا لەم دەڤەرە بکرێت.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایدهگهێنێت: لە کۆی (1,700,000) ھاوبەشی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان، نزیکەی (780,00) پێوەری زیرەک بەستراون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.