Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:23

هێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق تێکشکا و 5 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 29 ى 7 ى 2021 ،  میدیاكانی ناوخۆی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌: كاتژمێر 2:45 ى خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێلیکۆپتەرێکی سوپای عێراق لەنزیك قەزای دووزخورماتوو له‌ پارێزگای سەڵاحەددین كەوتۆتە خوارەوەو بەهۆیەوە تیمی فڕۆكەكە كە پێنج كەس بوونە گیانیان لەدەستداوە.
هۆكاری كه‌وتنی هێلیکۆپتەره‌كه‌ تا ئێستاكه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ ، دوای رووداوه‌كه‌ش هێزێكی سه‌ربازی چوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ رووداوه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ناوه‌كانیان بریتین له‌:  عەقیدی فڕۆکەوان ئوسامە تارق عه‌بد، رائیدی فڕۆکەوان عەلی فازڵ غه‌زبان، جێگری ئەفسەر لوئه‌ی حاتەم فەرحان، جێگری ئەفسەر ئەسیر فائیز ئیبراهیم ، جێگری ئەفسەر وەسام عەلی سەفیح.

لە راگەیەندراوێكیشدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: ھێلیکۆپتەرەکە لە جۆری Mi-17 یە و بۆ ئەرکێکی ئەمنی ھاتووەتە ناوچەکە.

1

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.