کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، ئەو لایەنانەی کە لە ھەڵبژادنەکانی پێشوەختەدا کشاونەتەوە، بڕیارەکانیان ھیچ بەھایەکی یاسایی نییە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لەعیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند: 20 حوەزیرانی رابردوو، وەك دوا وادە بۆ كشانەوە لە ھەڵبژاردنەكاندا دیاریكرابوو.
جومانە غەلای گوتیشی: ئەو لایەنانەی كە لەئێستادا لە ھەڵبژادنەكانی پێشوەختەدا كشاونەتەوە، بڕیارەكانیان ھیچ بەھایەكی یاسایی نییە.
ئەمەیش لە کاتێدایە ھەریەک لە حزبی شیوعیی و سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و بەرەی دیالۆگی نیشتمانیی بەسەرۆکایەتی ساڵح موتەڵەگ و هاوپەیمانی مینبەری عێراقی بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی بایکۆتکردنی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق راگەیاندووە.
بڕیاره ھهڵبژاردنی پێشوهخته ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق له 10ی مانگی تشرینی یهكهمی ئهمساڵ ئهنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.