کاتژمێر 4:00 ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧-٧-٢٠٢١ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەھۆی ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە بناری چیای شەکیو و سنووری خواکورکیان بۆردومان کرد.
بەپێی لێدوانی شایەدحالەکان ئەو بۆردومانەی فڕۆکەکانی تورکیا لە دووری گوند و ئاواییەکانە و تا ئێستاش زیانەکانی پەکەکە نەزاندراون.
ههروهها سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە ھەر دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ھەمان ئەم شوێنانەیان لە بناری شەکیو و چیای سۆرکیان بەچڕی تۆپباران کردووە.
شایهنی باسه دوو ڕۆژە بۆردومانەکانی تورکیا لەسەر ناوچە سنوریەکان چڕتر بوونەتەوە و شەوی ڕابردوش فڕۆکەکانی تورکیا گوندی بێرکمەیان بۆردومان کردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.