Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:53

 گرووپه‌ توندڕه‌وه‌کانی تورکیا له‌ ئه‌ڵمانیا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له‌ به‌رهه‌ڵه‌ستکاران و رۆژنامه‌نووسان ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: چه‌ند لیستێكیان ده‌ست كه‌وتووه‌ كه‌ ناوی رۆژنامه‌نووس و به‌رهه‌ڵه‌ستكارانی توركیای تێیادایه‌.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه‌ گوایا گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كانی سه‌ربه‌ توركیا له‌ ئه‌ڵمانیا، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیان له‌ سیاسه‌تمه‌دار و چالاكڤانه‌ كورده‌كانی دانیشتووی ئه‌ڵمانیا و رۆژنامه‌نووسانی به‌رهه‌ڵه‌ستكاری حكوومه‌تی توركیا كردووه‌، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بێده‌نگی خۆی شكاند و راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.

حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌ راگه‌یه‌نراويَكدا كه‌ وه‌كو وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاری كوردی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا هلێن ئه‌ڤرم سوومه‌ڕ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ڵێ گرووپه‌ نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و توندڕه‌وه‌كانی سه‌ربه‌ توركیا به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی توركیا پشتیوانی داراییان ده‌كات، له‌ ئه‌ڵمانیا چه‌ند لیسته‌یه‌كیان كه‌ له‌ ناوی سیاسه‌تمه‌دار، چالاكڤانی كورد و رۆژنامه‌نووسانی به‌رهه‌ڵه‌ستكاری حكوومه‌تی توركیا پێكهاتووه‌، ئاماده‌ كردووه‌ و مه‌به‌ست له‌ ئاماده‌ كردنی لیستی ئه‌و ناوانه‌یش بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ریان بووه‌.

حكوومه‌ت له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ ده‌زگا هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌ڵگه‌یان ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ گرووپه‌ نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و توندڕه‌وه‌كانی سه‌ربه‌ توركیا، هه‌ڕه‌شه‌ی كۆشتنیان له‌وانه‌ كردووه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش ئاماده‌كارییان كردووه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.