سه‌رۆكی گشتی پارتی گه‌لی كۆماری ( جه‌هه‌په) كه‌مال قڵجدارئۆغڵو له میانی په‌یامێكدا كه بڵاویكردووه‌ته‌وه له باره‌ی هاتنی شه‌پۆلی به لێشاوی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی بۆ توركیا هۆشداری داوه‌ته وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و حكوومه‌تی توركیایشی ره‌خنه كردووه.
كه‌مال قڵێجدارئۆغڵو نووسیویه‌تی: حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به نیازه كه شه‌پۆلی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانیش وه‌كو په‌نابه‌رانی سووریا، له به‌رامبه‌ر ئه‌ورووپا به‌كار بهێنێت.
كه‌مال قڵێجدارئۆغڵو نووسیویه‌تی: ئه‌ردۆغان به‌نیازه په‌نابه‌رانی ئه‌فغانیش وه‌كو كارتێكی گۆشار له به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌ك وه‌كو به‌رتیل له ژێر ناوی هاوكاری كردنی ئاواره ئه‌فغانییه‌كان وه‌ربگرێت و پێویسته وڵاتانی ئه‌ورووپایی له‌م باره‌یه‌وه هۆشیار بن.
ناوبراو هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی له ئه‌ردۆغانیش كردووه و نووسیویه‌تی: نابێت توركیا بكه‌وێته دۆخێكی وا خراپه‌وه كه بۆ وه‌رگرتنی چه‌ند لیره‌یه‌ك له وڵاتانی دیكه په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان وه‌كو كارتی گۆشار به‌كار بهێنێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وای له توركیا كردووه كه ده‌ستی خۆی بۆ چه‌ند لیره‌یه‌ك درێژی به‌ر ده‌رگای وڵاتانی ئه‌ورووپایی بكات.
ئه‌رده‌لان گۆران
سه‌رۆکی گشتی جه‌هه‌په: له باره‌ی کۆچی به لێشاوی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی بۆ تورکیا هۆشداری ده‌داته وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا
ره‌خنه له حكوومه‌تی توركیاش ده‌گرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.