مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی بزووتنهوهی گۆڕان به بۆنهی دوازدهههمین ساڵیادی راگهیاندنی ئهو پارتهوه .
دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان
بەڕێز عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان :
بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشداریکردنی لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم ئەم ساڵیادە، ببێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان وەک لایەنێکی سیاسیی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم ، لە گەڵ هەموو لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بتوانێت بە شێوەیەکی باشتر وشیاوتر کارنامە چاکسازییەکەی جێبەجێ بکات و خزمەتێکی شایستەتری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات.
هەر شاد و سەرکەوتووبن .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
25 ی تەمموزی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.