Erbil 19°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:00

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌رکۆنه‌ی پێشنیاری ئه‌ردۆغان بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت له‌ قوبرس ده‌کات

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشدا به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌ دژی ئه‌ردۆغان قه‌بووڵ كرا
کوردستان TV
100%

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژانی رابردووی سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ قوبرسی باكوور و كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی داخراوی ماڕه‌ش له‌ لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی په‌ره‌یان سه‌ند.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی رابردووی خۆیدا بڕیارنامه‌یه‌كی په‌سه‌ند كرد كه‌ تێیادا به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌كرێت.

له‌ بڕیارنامه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی پێشنیاری ئه‌ردۆغان بۆ چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت له‌ قوبرس و كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی داخراوی ماڕه‌ش ده‌كرێت و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌ردۆغان به‌ هه‌نگاوی تێكده‌ر له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێن.

جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ هه‌ر له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا كه‌ كۆتایی حه‌فته‌ی رابردوو بۆ قوبرسی باكوور ئه‌نجامی دابوو هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌مریكا، یه‌كێتی ئه‌ورووپا، یونان و قوبرسی باشوور به‌ توندی ئیدانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و گوتاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغانیان كردبوو كه‌ له‌ قوبرسی باكوور پێشكه‌شی كردبوو و ئه‌مه‌یان به‌ هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ له‌قه‌ڵه‌م دابوو.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.