پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 22 ی 7 ی 2021 ئاگر لە کەمپى ئاشتى لە ناحیەى عەربەت له پارێزگای سلێمانی كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانی ماددی و گیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه: له ئاگره‌كه‌دا منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ گیانی له ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دیكه‌ش بریندارن و به‌شێكی زۆری خێمه‌كانی نێو كه‌مپه‌كه سوتاون.
به‌رگری شارستانی سلێمانیش رایدهگهێنێت: كه توانراوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت ، له رووداوه‌كه‌شدا ژماره‌یه‌ك خێمه و منداڵێكی به‌ره‌گه‌ز نێر ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ سوتاوه و به‌هۆی رێژه‌ی سوتانهكهشیهوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
كه‌مپی ئاشتی له ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت له پارێزگای سلێمانی، هه‌زار و 800 خێزانی ئاواره‌كانی ناوه‌راستی عێراقی تێدا ده‌ژی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.