Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 20:46

نرخی یەک بەرمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 72 دۆلار و 4 سەنت 

کوردستان TV
100%

یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بە 72 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوە ‌کرا.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه‌ بۆ 72 دۆلار و 38 سەنت و بە 72 دۆلار و 23 سەنت رۆژەکەی تەواو کرد.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر 9:30دا بە بەراورد بە کاتی داخستن بە رێژەی لەسەدا ٠،26 دابه‌زینی بەخۆیەوە بینی و بە 72 دۆلار و 4 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ھاوکات یەک بەرمیل خاوی تێکساس بە 70 دۆلار و 19 سەنت فرۆشرا.

ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 72 دۆلار و 20 سەنت بۆ 72 دۆلار و 60 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 71 دۆلار و 80 سەنت بۆ 71 دۆلار و 40 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.