لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا لانیکەم دوو هاووڵاتی کورد لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لە شارەکانی مەریوان و پیرانشار دەستگیركران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: رۆژی 19 ى 7 ى 2021 ، هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان هاووڵاتییەکیان بە ناوی "هیوا داربەرزین" دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەکان سەرەڕایی دەستبەسەرکرانی ئەم لاوە، دەستیان داوەتە پشکنینی ماڵەکەیان و دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاندووە.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی 17 ى 7 ى 2021 ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لاوێکیان بە ناوی "یاسر مەنگوڕی" دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیدهگهێنێت: تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هۆکار یا هۆکارەکانی دەستبەسەربوونی ئەو هاووڵاتیانە و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان ناڕوونە.
هێزه ئه‌منییه‌کانی ئێران 2 هاوڵاتی کورد ده‌ستگیر ده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.