Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 21:52

تەندروستی کەرخ: تووشبوون به‌ کۆرۆنا لە زیادبوونە هەندێکیان گەنجن زۆرانبازی لەگەڵ مەرگ دەکەن

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی تەندروستی كەرخی بەغدا وریایی لە مەترسیداری دۆخی شارەكە دەدات، دووپاتی كردەوە كە حاڵەتی سەختی تووشبوون لە زیادبوونە و سەتان نەخۆشی لەو جۆرەیان هەیە.

دكتور جاسب حجامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەرخی بەغدا لە پۆستێك لە فەیسبووك نووسیویەتی، بەداخەوە پێتان رادەگەیەنم كە دوێنێ پازده‌ نەخۆشی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سەر بە فەرمانگەكەمان گیانیان لەدەست داوە و هەندێكیان گەنجن، ئێستا پێنجسه‌د حاڵەتی سەختی تووشبوونمان هەیە و زۆرانبازی لەگەڵ مەرگ دەكەن.  

هه‌روه‌ها راگه‌یاند: زیاتر لە پازده‌ هەزار حاڵەتی تووشبوونیشمان هەیە لە ماڵەوە چارەسەری وەردەگرن، ئەوە تەنیا لە بەری كەرخی بەغدا، بۆیە پێویستە وریا بین، چونكە ئەگەری خراپتربوونی دۆخەكە هەیە بەهۆی ناپابەندی بە رێنوێنیی خۆپارێزی.  

لای خۆیەوە دكتور سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق وریایی لە زیادبوونی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا دا و دووپاتی كردەوە كە هەموو ژه‌مه‌كانی ڤاكسین بەردەستن و ئەوان كاریگەر و سەلامەتن، تێكڕای تووشبوون لە هەڵكشانی بەردەوامە، ئەوەیش بەهۆی ناپابەندبوونی هاووڵاتییان بە بەستنی ماسك و وەرگرتنی ڤاكسینەوە.

دووپاتی كردەوە، ئێستا سێ جۆری ڤاكسین لە عێراق بەردەستە و ئەوان كاریگەر و سەلامەتن، بەڵام چەند لایەنێك هەن هانی خەڵك دەدەن بۆ ساردبوونەوە لە وەرگرتنیان، هاوكات زۆری هاوەڵی نەخۆشانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان رێژەی تووشبوون زیاتر دەكات.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.