وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا رایگه‌یاند: مووشەکی ئێس پێنج سه‌د دەتوانێت تاوەکو شه‌ش سه‌د کیلۆمەتر بەدوای ئامانجەکەیدا بڕوات و بەسەرکەوتوویی ئامانج بپێکێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌و سیسته‌می مووشه‌كی به‌رگری ئێس پێنج سه‌دی به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرده‌وه كه دەتوانێت هەموو فڕۆکە و مووشەکێک لە ئاسمان بخاتە خوارەوە ئه‌گه‌ر خێرا بن یان دوور بن.
ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی وڵاته‌كه‌ی گوتی: کەرتی فڕۆکەوانیی ڕووسیا توانایەکی گەورەی بۆ بەرەوپێشچوون هەیە و پیشەسازیی دروستکردنی فڕۆکەکانمان بەردەوامە لە دروستکردنی فڕۆکەی پێشکەوتوو، خۆشحاڵی خۆشی ده‌ربڕی كه وڵاته‌كه‌ی له توانا سه‌ربازییه‌كانیدا زۆر به‌ره‌وپێشه‌وه چووه.
وێڕای نیگه‌رانی ئه‌مریكا له تاقیكردنه‌وی ئه‌و جۆری مووشه‌كانه‌ی ڕووسیا جۆن کێربی گوتەبێژی پنتاگۆن ڕایگه‌یاند: مووشەکە هایپەرسۆنیکەکانی ڕووسیا سەقامگیری تێکدەدەن و مەترسیی گەورەیان هەیە، چونکە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان هەیە، گوتیشی پێچەوانەی ئەوە ئەمریکا تەنیا ئەو مووشەکە هایپەرسۆنیکانە دروستدەکات کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمییان نییە.
دوای ئەوەی کە لە ساڵی دوو هه‌زار و چوارده‌دا لەسەر لکاندنی نیمچەدوورگەی کریمیا بە ڕووسیاوە گرژی کەوتە نێوان مۆسکۆ و وڵاتانی رۆژئاوا، له‌و كاته‌وه کرملین بەرەوپێشبردنی تەکنەلۆژیای سەربازیی کردووەتە کاری لە پێشینەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.