مشتومڕه‌كانی سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ باكووری قوبرس به‌رده‌وامن و هه‌ر یه‌ك له ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه ده‌كه‌ن و ئه‌ردۆغان به نانه‌وه‌ی ئاژاوه له ناوچه‌كه‌دا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ئه‌ردۆغان له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ باكووری قوبرس، ناوچه‌ی داخراوی ماڕهشی كه ساڵی 1974 له كاتی له‌شكه‌ركه‌شی توركیا بۆ قوبرس له لایه‌ن سوپای توركیاوه داگیركرابوو و 15 هه‌زار دانیشتووی روومی به زۆر ده‌ركرابوون، كرده‌وه و به‌ڵێنی دروستكردنی چه‌ند ناوه‌ندی بازرگانی له ناوچه‌كه‌دا دا.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌ورووپا جۆزف بۆرێل ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌ردۆغان به هه‌نگاوێكی ئاژاوه‌گێڕانه ناو ده‌بات و ده‌ڵێت ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌ردۆغان و سه‌رۆككۆماری قوبرس هیچ سوود و ده‌ستكه‌وتێكی بۆ ناوچه‌كه نابێت ته‌نیا ده‌بێته هۆی ئاڵۆزتر بوونی دۆخی ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئانتۆنی بلینكهنیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاو و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆككۆماری توركیا ئاژاوه‌گێڕانه‌یه و قابیلی قه‌بووڵ نییه و ئه‌مریكا به وردی چاودێری دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه یونان و باشووری قوبرس كه روومن، به توندی سه‌ركۆنه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی ماڕه‌ش ده‌كه‌ن و به هه‌نگاوێكی هانده‌ر بۆ ئاڵۆزتر كردنی دۆخی ناوچه‌كه له قهڵًهمی ده‌ده‌ن.
ئه‌رده‌لان گۆران
ئه‌مریکا و ئه‌وروپا: ئه‌ردۆغان ئاژاوه‌گێڕه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.