Erbil 5°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 03:45

گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراق بەڕێوەدەچێت

ئەمەریکا و عێراق
کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە ئەمەریکا و گەڕێکی دیکەی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراق بەڕێوەدەچێت. 

بە مەبەستی بەشداریکردن لە گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراق، کە بڕیارە 23ی تەمموز بەڕێوەبچێت، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئەمەریکا. 

بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بکات و 26ی مانگ لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆببێتەوە. 

پێشتر بەیان سامی عەبدولرەحـمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن بە کوردستان تیڤی راگەیاندبوو، نوێنەری هەرێمی کوردستانیش بەشداری دیالۆگی ستراتیژی عێراق و ئەمەریکا دەکات.  

ئاماژەی بەوەش کردووە، کە كارنامه‌ی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا چه‌ند تەوەرێکی گرنگی وه‌ك وزه‌، دۆسیه‌ی ئه‌منی، ته‌ندروستی، كولتووری، په‌روه‌رده‌، مافی مرۆڤ و هه‌ڵبژاردن له‌خۆ ده‌گرێت.

لە لایەکی دیکە نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "کۆتایی ئەم هەفتەیە دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریکا لە بارەی مانەوە یان کشانەوەی هێزەکانمان بەڕێوەدەچێت".
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.