Erbil 7°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 21:33

نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانەی پەلامارە تیرۆرستییەکەی بەغدا ده‌کات

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، ئیدانەی تەقینەوەکەی ناوچەی سەدری بەغدای کرد.
نوسینگەی تایبەتی ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی تەقینەوەکەی کردووە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانییەکان، گەل و حکوومەتی عێراق کردوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوەش کراوەتەوە کە پێویستە بەزووترین کات ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە بدۆزرێنەوە و بدرێنە دەست یاسا و تێیدا هاتووە: ئەم تەقینەوە دڕندانەیە ئەوەی وەبیرهێناینەوە کە تیرۆر هیچ سنوورێک نازانێت.
دوێنێ لە بازاڕێکی میللی ناوچەی سەدری بەغدا، تەقینەوەیەک روویدا و بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان به‌هۆیه‌وه‌ 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و 60ی دیکەش برینداربوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.